نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له سه‌ڵاحه‌دین بههائەدین ده‌کات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د بههائەدین ده‌کات، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئێواره‌ى دوینی شه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پیرۆزبایى به‌ستنى کۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان و ته‌واوى سه‌رکرده و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ کاره‌کانى کۆنگره‌که‌یان خواست.
نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به کار و خه‌بات و ڕۆڵى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان له ژیان و پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى کوردستاندا کرد و پێزانینى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌کانى یه‌کگرتووى ئیسلامى له‌پێناو ته‌بایى و کارى پێکه‌وه‌ییى لایه‌نه کوردستانییه‌کان ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین به‌هائەدینیش، سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایى نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستایشى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستانى بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌کەى سەرۆکی هەرێم و پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى دووپات کرده‌وه.