بەهۆى بایکۆتکردنى کاڵای تورکی ٤۹۲ ملیۆن دۆلار زیان بە تورکیا گەیشتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374234-بەهۆى_بایکۆتکردنى_کاڵای_تورکی_٤۹۲_ملیۆن_دۆلار_زیان_بە_تورکیا_گەیشتووە
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستانی عیراق رایگەیاند، بەهۆى بایکۆتکردنى کاڵاى تورکى لە شارەکانى هەرێم پاش ئیرشی تورکیا سه ر باکوری سوریا بە ملیۆنان دۆلار زیان بە تورکیا گەیشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2019 13:38 Asia/Tehran
  • بەهۆى بایکۆتکردنى کاڵای تورکی ٤۹۲ ملیۆن دۆلار زیان بە تورکیا گەیشتووە

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستانی عیراق رایگەیاند، بەهۆى بایکۆتکردنى کاڵاى تورکى لە شارەکانى هەرێم پاش ئیرشی تورکیا سه ر باکوری سوریا بە ملیۆنان دۆلار زیان بە تورکیا گەیشتووە.

گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ساڵى ٢٠١٩ دا کۆی گشتی کاڵای هاوردەکراو بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان لە سنوورەکانی هەرێمەوە، ٤۸ ملیار و ۹۷۰ ملیۆن دۆلار بووە،جگە لە خزمەتگوزرایەکانی وەک کارەبا و گاز کە لەوڵاتی ئێران بەبڕی ۲ ملیار و ٥۰۰ ملیۆن دۆلار هاوردە کراوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان لەساڵی ۲۰۱۸ بەبڕی ۲٦ ملیار و ۸۸۱ ملیۆن دۆلار هاوردەکردنی کاڵا هەبووە، بەڵام ڕێژەکە لە ۲۰۱۹ دابەزیوە بۆ ۲۰ ملیار و ۹۲٦ ملیۆن دۆلار، کە بەڕێژەی ٢٢٪ دابەزیوە.

سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردەو ناردنکاران رونیکردەوە، بە پلەی یەکەم تورکیا و ئێران کاڵایان لێ هاوردە دەکرێت، لە دوای ئەوانیش وڵاتی چین دێت بەبڕی ٥ ملیار دۆلار کاڵا هاوردەکراوە بۆ عیراق و هەرێم.

سەبارەت بە بایکۆتکردنى کاڵای تورکیش گەیلان حاجی سەعید  باسیى لەوەکرد کە هاوردەکردنی کاڵای تورکی ٤۹۲ ملیۆن دۆلار کەمیکردوە، ئەوەش بەهۆى بایکۆتەوە بووە.