پیرۆزبایی سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی بە سکرتێری گشتی حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی، لەپەیامیک دا بۆ سکرتێری گشتی حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، هەڵبژێردرانەوەی ئەوی بۆ ئەم پۆستە و بەڕێوە چوونی هەشتەمین کۆنگرەی پیرۆزبایی کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس، دوای ڕاگەیاندرانی کۆتایی کۆنگرەی هەشتەمی حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژێردرانی دووبارەی سەڵاحەدین بەهائەدین وەکوو شکرتێری گشتی ئەم حیزبە،مەهدی شووشتەری،سەرکۆنسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی،بەناردنی پەیامیک پیرۆزبایی لێکرد.
سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە شوشتەری لەم پەیامەی دا،هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی،بۆ سەڵاحەدین بەهائەدین و ئەم حیزبە ئارەزووی سەرکەوتنی کرد. ئەو هەروەها لەم پەیامەی، هیواداری دەربڕیوە لە پیناو پشکووتن و گەشەی ئەم حیزبە لە ڕێبازی هاتنە دی ئامانجەکانیی دا.
شووشتەری جەختیکردووە بەیارمەتی سەڵاحەدین بەهائەدین و حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ڕەهەندە جۆر بە جۆرەکانی سیاسی ،ئابووری و فەرهەنگی دا پەرە و گەشەی دەبێت.