دیداری سەرکونسولی ئێران لە گەڵ قەشەکانی سلێمانی و کەرکووک
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ مەترانەکانی سلێمانی و که‌رکووک به بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (ع) و ساڵی نوێی زایینی، دیداری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو، مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به ئاماده‌بوون له کلیسای مایوسفی سلێمانی و دیدار له‌گه‌ڵ ستێفان ربان ئوسقوفی کەرکووک و ئه‌یمه‌ن عزیز مەترانی سلێمانی، پێرۆزبایی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (ع) و ساڵی نوێی زایینی له ته‌واوی مه‌سیحیه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد.
له‌م دیداره‌دا سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران باسی له بارودۆخی که‌مایه‌تیه دینیه‌کان له نێویاندا مه‌سیحیه‌کانی له کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی سەبارەت بە مافه دینی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌کان له ده‌ستوری وڵات و به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌وانه له بواره جیاوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک به‌رەڤانی پیرۆز و بواری ڕۆشنبیری، هونه‌ری، وه‌رزشی و...هتد بۆ ئاماده‌بووان دا.
له به‌رامبه‌ردا مەترانەکانی سلێمانی و که‌رکوک باسیان له بارودۆخی مه‌سیحیه‌کان له عراق کرد و دڵخۆشی خۆیان به ژیانی ئاشتیانه‌ی مه‌سیحیه‌کانی ئێران له تەنیشت په‌یره‌وانی دیکەی تاکانەپه‌ره‌ستی ده‌ربڕی و هیوایان خواست ساڵی ۲۰۲۰ ی زایینی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساڵێکی پڕ له ئاشتی و ئارامی به‌رنه‌سه‌ر.