پەرلەمانی هەریێی کوردستان دوو گەڵاڵەیاسای پەسەندکرد
پەرلەمانی هەریمی کوردستان هەردو پڕۆژەی یاسای مادە هۆشبەرەکان و رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمانی پەسەندکرد.
بە گوێرەی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، لە دانیشتنی ئەمرۆدا بە دەنگی 88 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەکان پەسەندکراوە و پڕۆژە یاسای رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمانیش بە دەنگی 73 پەرلەمانتار پەسەندکراوە.
هاوکات پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکەی بۆ ماوەی سەعاتێک هەڵگرت و بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسایی چاکسازی.لە خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسیەکانەوە نەتوانرا پڕۆژەیاسای چاکسازی تێبپەڕێندرێت، بەڵام لە خولەکەدا پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕان کە پڕۆژەکە تێبپەڕێندرێت.
بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی، لیستی موچەی موچەخۆران پاکتاودەکرێت و دەرماڵەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوتا دەکرێت و هەروەها پلە تایبەتەکان بە 15 ساڵ خزمەت و 50 ساڵ تەمەن خانەنشین دەکرێن و ئەنجومەنی راژە دادەمەزرێت