چاوپێکەوتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق هەتا دوابارودۆخی ئەو وڵاتەو ناوچەکە تاووتوێ بکەن.
"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و کوڕی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمرۆ دووشەممە لەشاری هەولێر پێشوازیی کرد لە "هنیس پلاسخارت"ی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان.
لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی بابەتی وەک، دۆخی عێراق، تاوسەندنی گرژیی و ئاڵۆزیەکان و پێویستیی دابین کرانی ئاسایش لە عێراق و ناوچە، وتووێژ کرا.
لە دیداری بارزانی لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان جەخت لەوە کرا کە عێراق لەبارودۆخێکی هەستیار و دژوار دایەو دەبێ هەموو لایەنەکان لەو هەستیارییە تێبگەن و ئاگادار بن کە قەیرانیتربوونی دۆخەکە بەقازانجی هیچ کەس لە عێراق نییە.
لەو چاوپێکەوتنەدا هەروەها سەبارەت بە ڕێگاکانی پەرەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق وتووێژ کرا.