کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە چەند مانگی داهاتوو دا بەڕێوەدەچێ
ھەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیموکراتیکی کوردستانی ئێراق- پارتی - کونگرەی حیزبی خۆی تا مانگی دیکە بەڕێوە دەبا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ڕۆژی شەمە 18ی ژانویە ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیموکراتیکی کوردستانی ئێراق - پارتی - دانیشتنێکی بە ئامادە بوونی مە سعوود بارزانی ڕێبەر - نەچیروان بارزانی جێگر و ئەندامانی نووسینگەی ڕامیاری پارتەکە ئەنجام دا . لە ئاگادارینامەی کۆتایی دانیشتنەکەدا هاتووە کە لەماوەی ئەو دانیشتنەدا ڕووداوگەلێکی گرینگی ساڵی 2019 و دەسپێکی ساڵی 2020زیایینی و کاریگەری ئەو ڕووداوگەلە لە سەر پروسەی سیاسی و ئابوروی ئێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندی ئێراق لە گەڵ وڵاتانی دیکە لێکدراوەتەوە بە پێی بەیاننامەی کوتایی دانیشتنی پارتی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی ئەو پارتە بە مەبەستی هاوسەنگ کردنی لە گەڵ گۆڕانکاری هەنووکەیی ئێراق و هەرێم و ڕێکخستنی ئورگانەکان و دامەزراوەکانی حیزبی ، بڕیار دراوە بە بەڕێوە چوونی کونگرەی حیزبی لە ساڵی 2020 زایینی و دەسەلاتداریەتی تایبەت بۆ ئەنجام دانی کردەوەی پێویست بە مەبەستی بەڕێوە چوونی کونگرە ئەداتە مەکتەب سیاسی پارتی دیموکرتی کوردستانی ئێراق .