هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا
نوینەری ئیئتلافی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئێستا گەیشتووەتە ٦٠٠هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "محەممەد کەریم" نوێنەری ئیئتلافی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: ئێستا هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە٦٠٠هەزار بەرمیل لە رۆژدا بەڵام بەم حاڵەوە هەولێر ئامادە نییە ئەو بڕە نەتەوەی لەگەڵ بەغدا لەسەری ڕێککەوتووە، ڕادەستی بەغدای بکاتەوە.
ناوبراو وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری ئەوەی بەگوێرەی ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق کردوویەتی، بەرپرسە لە رادەست کردنەوەی رۆژانە ٢٥٠هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینیەوە، بەڵام تائێستا هیچ نەوتێکی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی نەکردووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پەرلەمانیش هەرلەبەر ئەو هۆیە، دەستی کردووە بە بڕینی هەموو ئەو بڕە پارەی دەیخاتە بەردەست هەرێمی کوردستان وهەتا کاتێک کە هەرێم نەوتێک کە بەڵێنی رادەست کردنی بە بەغدا داوە ڕادەستی نەکا، داواکارییە دراڤییەکانیشی وەرناگرێ.
ئەوە لەکاتێکدایە کە کۆمسیۆنی ناوبراو حەوتەی ڕابردوو داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد هەموو بڕەپارەیەک کە دەیدا بە هەولێر ببڕێ لەبەر ڕادەست نەکردنی نەوت بە بەغدا.