سەفەری شاندی هەدەپەی کوردستانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان
شاندێک لە پارتی دێموکراتی گەلانی تورکیا بە بانگهێشتی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەفەریان کرد بۆ سلێمانی.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، عوبەید ئیکە، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان لەمەڕ سەفەری شاندی ئەم پارتە بۆ هەرێم وتی: دوابەدوای بانگهێشتی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان ، پارتی هەدەپە بەم بانگهێشتە وەڵامی ئەریی داوە وشاندی هەدەپە سەفەری کردووە بۆ سلێمانی. بە قسەی ئیکە شاندی هەدەپە بریتی لە ،مێهمێت دەمیر، شارەداری باتمان ، نەجدەت ئایپەک یوز" نوێنەری باتمان لە پەرلەمانی تورکیا هاوڕێ لەگیڵ هدیە کارا ئاسلان، یونیس پرین وشکران چلبی لە ئەندامانی هەدەپە سەفەری کردووە بۆ سلێمانی ولە لایەن دوکتور هەواڵ ئەبوبەکر فەرمانداری سلێمانی پێشوازی لێکرا. شاندی هەدەپە دوای سلێمانی لە هەولێر ودەهۆکیش سەردان دەکەن. بە پێی هەواڵێکی تر ، شاندی هەدەپە لە دریژه ی سه ردانه که ی بو هه ریم، وەک وەفایەک بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرکردەی نیو سەدە لە خەباتی گەلی کورد، سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفایان کرد.