سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کۆبوەوە
کانونی دوھەم 23, 2020 12:31 Asia/Tehran
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە «ئەحمەد ئەلعوبەیدی» وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی لە بواری وەرزش کرا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسیەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی بەشداری زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکیی وەرزشیی عێراقی و نێودەوڵەتیدا.
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەو بوارەدا.