بۆ چاوپێکەوتنی ترامپ. نێچیروان بارزانی هەفتەی داهاتووسەردانی ئەمریکا دەکات
یەکێک لە ئەندامانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان جەختی کرد کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئەمریکا و لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار دەکات.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبین سەلام، لە ئەندامانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕۆژی سێشممە ڕایگەیاند کە نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەڵام بە بانگهێشتە فەرمییەکەی حکومەتی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئەو وڵاتە.
ڕێبین سەلام لەم بارەوە وتیشی: بارزانی پاش وەرگرتنی بانگهێشت نامە لە دوڵەتی ئەمریکا، هەفتەی داهاتوو لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار دەکات تا دوو لایەنەکە هەندێک ڕووداوەکانی پێوەندیدار بە گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پێکدادانەکانی ئەم دواییە تاوتوێ بکەن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بارزانی هاوکات لە لایەن حکومەتی ئێرانیشەەو بۆ سەردانی تاران و دیدار لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ لێکدانەوەی پرسە گرینگەکانی پێوەندیدار بە دۆخی ناوچەکە، پێوەندی ئێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و پرسەکانی تر، بانگهێشت کراوە.