حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارومەندانی ویست سەردانی چین نەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376029-حکومەتی_هەرێمی_کوردستان_لە_شارومەندانی_ویست_سەردانی_چین_نەکەن
وەزاڕەتی نێوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیامێکدا لە شارومەندانی هەرێمی ویست بۆ رێگرتن لە توشبوون بە ڤایروسی کرۆنا سەردانی چین نەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2020 07:27 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارومەندانی ویست سەردانی چین نەکەن

وەزاڕەتی نێوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیامێکدا لە شارومەندانی هەرێمی ویست بۆ رێگرتن لە توشبوون بە ڤایروسی کرۆنا سەردانی چین نەکەن .

وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ند بڕیارێکی بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ هه‌رێم ده‌رکرد و بڕیاریشیدا هاتنی گه‌شیارانی چینی بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ ته‌واوی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان قه‌ده‌غه‌ بکرێت.

له‌ نووسراوێکدا که‌ واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی له‌سه‌ره‌ تیایدا هاتووه‌: "به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه‌ و له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان و بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کرۆنا له‌ هه‌رێمی کوردستان و عیراق چه‌ند بڕیارێکمان ده‌رکرد".

پێشتر وەزاڕەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایروسی  کرۆنا لە هەرێم نەبینراوە .