یادی 16 ساڵەی کارەساتی یەکی شوبات لە هەرێمی کوردستان
لە یادی 1 ی شوباتدا بەرپرسانی باڵای هەرێم پەیامی جیاوازیان بڵاوکردەوە.
لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ھەولێر کرانە ئامانج، ئەوکاتە کە خەڵک بۆ جەژنە پیرۆزەی جەژنی قوربان سەردانی یەکتریان دەکرد، لە رێگەی کارێکی تیرۆریستی لە ھەردوو بارەگا زیاتر لە 100 سەرکردە و کادیر و ھاووڵاتی کوژران.
بە پێ راپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە وێستگە نیوزەوە ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە یادی 16 ساڵەی 1 ی شوباتدا ڕایگەیاند، به رێز و شکۆوه یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌وان بۆ هه‌میشه له ویژدانی گه‌لی کوردستاندا زیندوو ده‌مێننه‌وه.
هەر ئەمڕۆ ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە یادی ڕووداوەکەی 1 ی شوباتدا ڕایگەیاند،: "به پێویستی ده‌زانین ئه‌و راستیه دووپات بکه‌ینه‌وه که هێشتا هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی زۆر له سه‌ر ده‌سکه‌وته سیاسی و مافه ده‌ستوورییه‌کانمان ماوه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لێمان ده‌خوازێت هه‌میشه یه‌کڕیزیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان بپارێزین و قووڵتری بکه‌ینه‌وه، و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمەکەمان کاری لە پێشینەمان بێت و ماف و ئازادییە گشتیەکان لە باشترین شێوازیدا بۆ هەمووان فەراهەم بکەین".
هاوکات هەر ئەمڕۆش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له رێوڕه‌سمێکی تایبه‌تدا تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدانی ڕووداوەکە دانا.