دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی دیاریدەکرێت
دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی دیاریدەکرێت، بۆ ئەوەش پرۆژەیەک ئامادەکراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست ماڵپەڕی دەنگوباس و شرۆڤەی شارپرێس کەوتووە، لەهەفتەی رابردوودا چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی پرۆژەیەکیان ئامادەکردووە، کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بووە لە دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنەکە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئەندامانە پرۆژەکەیان ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی کردووە، بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت.
هەروەها بڕیارە دوای تەواوکردنی پرۆژەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بکرێتو ئەنجوومەنەکەش، کە بەرزترین ئۆرگانی بڕیاری یەکێتییە بەدەنگدان یەکلایبکاتەوە.
ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەکۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە لەمانگی 12ی رابردوو بڕیاری دروستکردنی دراو لەسەرۆکو شەش ئەندامی تر پێکدێن.