سوید ئامادەیی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێم دەردەبڕێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376120-سوید_ئامادەیی_بۆ_گەشەپێدانی_پەیوەندیی_بازرگانی_لەگەڵ_هەرێم_دەردەبڕێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراق و باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کۆبونەوە و بالیوزی سوید له م دیداره دا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێم دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2020 14:33 Asia/Tehran
  • 
سوید ئامادەیی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێم دەردەبڕێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراق و باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کۆبونەوە و بالیوزی سوید له م دیداره دا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێم دەربڕی.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لارس رۆناس، باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق کۆبوەتەوە و لە دیدارێکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سوید کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردولا جەختیان لەسەر پێویستیی سەقامگیربونی عێراق و ناوچەکە کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، باڵیۆزی سوید ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بارزگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.