وەزیری دەرەوە و بەرگریی بەلجیکا گەیشتە هەولێر
وەزیری دەرەوە و بەرگریی بەلجیکا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی هەولێر و بەلجیکا تاوتوێدەکەن.
ئهمڕۆ دووشهممه 3-2-2020 فیلیپ گۆڤین، وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی بەلجیکا و سەردانەکەی فیلیپ گۆڤین بە رووداوی راگەیاند: "بەلجیکا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بەلایەوە زۆر گرنگە پەیوەندی زۆر باشی هەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان، پێشتریش سەردان هەبووە لەسەر ئاستی باڵا، جاری پێشوو جێگری سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا لەگەڵ دوو وەزیری دیکە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، لە بەلجیکاش لەسەر ئاستی باڵا پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان کراوە".