سەرۆکى هەرێم لەگەڵ وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلژیک کۆ بوویەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376177-سەرۆکى_هەرێم_لەگەڵ_وەزیرى_دەرەوە_و_بەرگریى_بەلژیک_کۆ_بوویەوە
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە فیلیپ گۆڤین وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلژیک کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2020 04:19 Asia/Tehran
  • سەرۆکى هەرێم لەگەڵ وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلژیک کۆ بوویەوە

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە فیلیپ گۆڤین وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلژیک کرد

لە کۆبونەوەکەدا دەربارەى کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دوپاتی کردەوە کە هەرێمى کوردستان خوازیارە هەموو کێشەکانى لەگەڵ عێراق لەسەر بنەماى دەستور چارەسەر بکات و دەیەوێت فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى بێت لە ناوچەکە، هەروەها پشتگیریى هەرێمى کوردستانى بۆ داواى خۆپیشاندەرانى عێراق لە ژیانێکى باشتر و خزمەتگوزارییەکان، دوپات کردەوە.

لاى خۆیەوە وەزیرى دەرەوە و بەرگریى بەلژیک ئارامى و سەقامگیریى عێراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکەى بە جێى بایەخى بەلژیک لە قەڵەم دا و ستایشى ڕۆڵى هەرێمى کوردستانى لە شەڕى دژى تیرۆر و هەوڵەکانى لەپێناو سەقامگیرى و هێورکردنەوەى گرژییەکاندا و پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان کرد.