سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلژیک دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376178-سەرۆکی_حکومەتی_هەرێم_پێشوازی_لە_وەزیری_دەرەوە_و_بەرگری_بەلژیک_دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەلژیکی کرد بە سەرۆکایەتی فیلیپ گۆڤین، وەزیری دەرەوە و بەرگریی بەلژیک .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2020 04:20 Asia/Tehran
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلژیک دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەلژیکی کرد بە سەرۆکایەتی فیلیپ گۆڤین، وەزیری دەرەوە و بەرگریی بەلژیک .

لە دیداری نێوان مەسروور بارزانی و فیلیپ گۆڤین جەخت کرا لە سەر بەردەوامی پشتیوانی کردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.

هەروەها لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدرانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەلژیک تاوتوێ کران. جەخت لە بەردەوامی پشتیوانی کردن لە ئێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.وەزیری دەرەوە و بەرگریی بەلژیک سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداری کردنی ئاوارە و پەنابەران و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەتایبەتی لە بواری بازرگانیدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەتی بەلژیکی کرد بۆ پشتیوانیک ردن و رۆڵیان لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە داعش کە هێشتاش  مایەی هەڕەشەن بۆ سەر دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی عیراق.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پێشکەش کردنی ئاسانکاری زیاتر بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان.