وەزیری دەرەوەی ئێراق گەیشتە سلێمانی
وەزیری دەرەوەی ئێراق دوای وتووێژ لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەولێر گەیشتە شاری سلێمانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس ماڵپەڕی فەرمی پارتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕاپۆڕتی دا کە موحەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی ئێراق کە سەردانی هەرێمی کردووە ئەمڕۆ سێشەمە 22 ڕێبەندان 11 فێڤریە گەیشتە شاری سلێمانی . بە پێی ئەو هەواڵە ناوبراو بڕیارە کە لە سەردانی لەو شارە نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لە سلێمانیە بۆ ئەنجامدانی کاروباری شاروومەندانی ئەو پارێزگایە بکاتەوە. موحەمەد عەلی حەکیم شەوی ڕابردوو لە هەولێر لە گەڵ نەچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار و سەبارەت بە بارودوخی ئێراق ، خۆپیششندانەکان پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ و پێویستی گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ئەو وڵاتە لە گەڵ ناوبراو وتووێژی کرد .