کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان
ه‌مڕۆ 11-2-2020، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردستانیه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق کۆبووه‌وه.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه د. جوان ئیحسان سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ به PUKmedia ی راگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تی تایبه‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه کوردستانییه‌کان له به‌غدابوو.
راشیگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتین، که پێش هه‌موو شتێک له دانوستانه‌کان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عیراق به یه‌کڕیزی و یه‌ک ده‌نگی و به یه‌ک وه‌فد دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی راسپێردراوی حکومه‌تی نوێی عیراق بکرێت، هه‌روه‌ها ته‌ئکید له‌وه‌کرایه‌وه که له هه‌موو دانیشتنه‌کاندا به‌یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک ده‌نگی جه‌خت له مافه دارایی و یاسایی و ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان وپارێزگاری له قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، وه‌کو قه‌واره‌یه‌کی ده‌ستوری و سیاسی، که ئه‌مه گوتاری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌بێت .
وتیشی: هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ره‌شنوسێک بۆ په‌یڕه‌وی ئه‌و هاوپهیماێتییه کوردستانییه به ئاماده‌کراوی هێنرایه کۆبوونهوهکهوهو قسه‌ی له‌سه‌ر کرا، که دواتریش ههرموولایهنه سیاسییه‌کانیش ئه‌و ره‌شنووسیان وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆیاندا گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ن، چونکه له ئاینده‌دا کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان ئه‌نجامده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی که قسه‌ی کۆتایی له‌سه‌ر بکه‌ن و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بتوانین بیکه‌ینه په‌یڕه‌وێک بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی که دروستده‌کرێت .
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌ئکیدیشیکرده‌وه، هیچ دانوستانێک نابێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ئه‌نجام بدرێت، هه‌م له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق هه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی تر، جا بۆ دروستکردنی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عیراق بێت یان هه‌ر پرسێکی تر .