کۆسرەت رەسوڵ: پێویستە دۆخی عێراق ئارام بێت و داخوازییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکرێن
کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی لەگهڵ محهمهد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووهوه و رایگهیاند، پێویستە دۆخی عێراق ئارام بێت و داخوازییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکرێن و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی هاونیشتمانیان بکرێت.
نوسینگهی کۆسرهت رهسوڵ وای بڵاو کردووەتهوه، ئێوارەی دوینی سێشەممە لە شاری سلێمانی، کۆسرەت ڕەسول، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی پێشوازیی کرد لە محەمەد عەلی ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندەکەی یاوەری و لهبارهی دۆخی عێراقهوه گفتوگۆیان کرد.
کۆسرەت رەسوڵ لەدیدارەکەدا رایگەیاند، "پێویستە دۆخی عێراق ئارام بێت و داخوازییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکرێن و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی هاونیشتمانیان بکرێت.
له راگهیهندراوهکهدا هاتووه، ڕاسپاردنی کاندیدی نوێی سەرۆک وەزیرانی عێراق تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، هەردوولا بەوردی گفتوگۆی ئەم قۆناغەیان کردو جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق ڕەنگدانەوەی سەرجەم پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکانی عێراق بێ و مافەکانیان تیا پارێزراو بێت.
کۆسرهت رهسوڵ دیدارەکەدا جەختی لەوەش کردەوە کە، "وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان پشتیوانی لەو کابینەیە دەکەین کە ماف و داخوازییە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکا و لەسەر بنەمای تێگەیشتنی هاوبەش و گفتوگۆ ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێ".
بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی عێراق لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە، پێویستە بازنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر فراوان بکرێت و کۆتایی بە هەموو جووڵەو کردەوە تیرۆریستییەکانیان بهێنرێ لەعێراق و ناوچەکەدا.