کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رادەگیرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376626-کۆبوونەوەکانی_ئەنجومەنی_سەرکردایەتیی_یەکێتی_رادەگیرێن
کۆسرەت رەسووڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی کردووە و داوای راگرتنی کۆبوونەوەکانیان دەکات و بڕیارەکانیان بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ناوخۆی حزبەکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 12, 2020 07:51 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رادەگیرێن

کۆسرەت رەسووڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی کردووە و داوای راگرتنی کۆبوونەوەکانیان دەکات و بڕیارەکانیان بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ناوخۆی حزبەکە.

کۆسرەت رەسووڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کردووە "پێویستە کۆبوونەوەکان بە شێوەی بەرپرسیارانە بن و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین".

ناوبراو راشیگەیاند:یەکێتی کەوتووەتە دۆخێکی مەترسیدار و پێویستە وریا بین".

لە بەشێکی دیکەی نامەکەی کۆسرەت رەسووڵ، کە ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی کردووە ئەوە خراوەتەڕوو: "تەواوی ئەو بڕیارانەی داوتانن بۆ ئۆرگانەکان، مەترسی لەسەر ھاوسەنگیی ریزەکانمان ھەیە، پێش یەکلاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی ھاوبەشی ھەردوو ئەنجومەنەوە شەرعیەتی ئۆرگانیکی وەرناگرن".

داواش دەکات: "لە ھەموو بارێکەوە دۆخی یەکێتی وردتر لێک بدەنەوەو تەواوی ئەگەرەکان لەبەرچاو بگرن".