مەسرور بارزانی بەرەو ئەڵمانیا وەڕێکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376712-مەسرور_بارزانی_بەرەو_ئەڵمانیا_وەڕێکەوت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، بەئامانجی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ بەرەو ئاڵمانیا وەرێکەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 13, 2020 13:15 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی بەرەو ئەڵمانیا وەڕێکەوت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، بەئامانجی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ بەرەو ئاڵمانیا وەرێکەوت.

بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا، کە رۆژانی 14-16 ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بەگەورە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی جیهانی بەشدار لەکۆنفرانسەکە بکەوێت‌و بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێ بکات.

بەپێی راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی لەبارەی سەردانەکەی رایگەیاندووە، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی مونیخ  چەندین دیدارمان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان دەبێت و باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە  قارەمانەکان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر دەکەین، کە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانە.

جگە لەمەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت  ، نێچیرڤان بارزانیش سەردانی ئەڵمانیا دەکات‌و بەشداری کۆنگرەی ئاسایشی مونیخ  دەکات.