مەسرور بارزانی: لەگەڵ لاڤرۆڤ جەختمان لە هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە بەتایبەت سوریا کردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە تویتێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە تویتێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: لە دانیشتنەکەدا جەختمان لە هێورکردنەوەی دۆخەکە بە تایبەت لە سووریا کردەوە. من داواکاریی خۆم لە رووسیا دووپات دەکەمەوە کە نێوەندگیریی بکات لە چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانی سووریا بە رەچاوکردنی مافی هەمووان، بە کوردەکانەوە".
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایش لە مونیخ ، ئەمڕۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان ئەنجامدا.
پێشتریش مەسرور بارزانی هەر ئەمڕۆدا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکادا کۆبووەوە.