مه‌سرور بارزانی: گه‌وره‌ترین کێشه‌ی هه‌موومان داعشه
شوبات 19, 2020 06:24 Asia/Tehran
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی له‌میانەی دیمانه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی ئیتاڵی رایگه‌یاند: ئێمه ئیتاڵیا به دۆستی خۆمان ده‌زانین و سوپاسی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته و پاپا ده‌که‌م، که به‌رده‌وام پاڵپشتی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه.
مه‌سرور بارزانی دووپاتیشی کرده‌وه، گەورەترین کێشەی ھەموومان داعشە و تا ئێستا چارەسەر نەبووە و داوا لە ھاوڕێیانمان دەکەین، پشگیریمان بکەن و بەردەوامبن لە راھێنانکردن بە ھێزه‌کانی پێشمەرگەی کوردستان.