فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا نشینگەی خەڵک لە هەرێمی کوردستانییان دایە بەر پەلامار
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا لە پەلاماربۆ سەر گوندەکانی بناری قەندیل لە هەرێمی کوردستانی ئێڕاق ، ماڵە ئاوەدانەکانیان لە یەکێ لەم گوندانە بومباران کرد.
ئێواری ڕۆژی ڕابردوو فڕٶکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا گوندی ئیندزە هەڵکەوتوو لە ناوچەی پشدەر هەڵکەوتوو لە سەنگسەر لە پارێزگەی سلێمانی ولە نێزیک سنووری ئێرانیان بومباران کرد. بە پێی هەواڵەکان لەم پەلامارە نشینگە کانی گوندەکە درانە بەر پەلامار وزیانی زۆریش لە یەکێ لە ماڵەکان درا وبیناکانی دەوروبەری تووشی زیان بوون، بەڵام دانیشتوەکانی ماڵەکانیان بەرلە بومباران چوڵ کردبوو ئەم پەلامارە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو. هاوڕێ لەگەڵ ئەم بومبارانە فڕۆکە کانی سیخۆڕی وشناسایی تورکیایش لەسەر ئاسمانی ناوچە دەستیان کردە گەشت لیدان. لەم پەلامارە دا زۆرێک لە زەویەکانی کشت وکاڵ وباخەکانی دەوروبەری گوندەکە زیانیان پێ گەیشت. سوپای تورکیا ڕۆژانە ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان دەداتە بەربەرپەلاماری ئاسمانی وتوپخانەیی وهەتا ئێستاکە دەیان شارومەندی هەرێم لەم پەلامارانە گیانی خۆیانیان لەدەس داوە یا بریندار بوونەوە هەروەها سەدان گوندی هەرێمیش بە هۆی لە ناوچوونی ژێر خانە پێویستەکان بە هۆی بومباران ، چوڵ کراون. دەوڵەتی تورکیا لە ساڵەکانی ئەم دواییە ژمارەیەکی زۆر بنکەی هەواڵگری وسەربازی لە هەرێمی کوردستان دامەزراندووە وبە چوونە ناو قوڵایی سیی کیلومێتری خاکی هەرێم هەڵمەتی سەربازی بەربڵاو لەم ناوچەیە ئەنجام دەدەن .