یەکێتی بۆ دیاری کردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی دوو لێژنە دروست دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377234-یەکێتی_بۆ_دیاری_کردنی_دەسەڵاتەکانی_ئەنجوومەنی_باڵای_سیاسی_دوو_لێژنە_دروست_دەکات
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی، لیژنەیەک لە هەردوو ئەنجوومەنەکەی یەکێتی دروست کراوە ‌و ناوی ئەندامانی هەردوو لیژنەکەش ئاشکرا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2020 08:48 Asia/Tehran
  • یەکێتی بۆ دیاری کردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی دوو لێژنە دروست دەکات

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی، لیژنەیەک لە هەردوو ئەنجوومەنەکەی یەکێتی دروست کراوە ‌و ناوی ئەندامانی هەردوو لیژنەکەش ئاشکرا دەکات.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەردوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ‌و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی، دوو لیژنە بۆ دیاری کردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی دروست کراون.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، "لیژنەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پێکهاتووە لە د. خەسرەو گوڵ محەممەد، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ‌و سەردار هەرکی ‌و لیژنەکەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسییش پێکهاتووە لە مەلا بەختیار، دلێر سەید مەجید ‌و حاکم قادر. هەردوو لیژنەکە کۆدەبنەوە دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی لە پەیرەوی ناوخۆدا جێگیر دەکەن".

فەرید ئەسەسەرد ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەنجوومەنەکەیان کۆدەبێتەوە ‌تێیدا پڕۆگرامی یەکێتی پەسەند دەکرێت.

پێشتر ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، جگە لە دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی، پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکەی پەسەند کرد‌ و هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی ‌و لاهوور شێخ جەنگییش وەک هاوسەرۆکی یەکێتی پەسندکرد.