ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کوردستانی عێراق
شوبات 24, 2020 04:52 Asia/Tehran
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆگرامی حیزب بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی کۆتاییهاتو ناوەڕۆکەکەی خرایەڕوو.
لەو بارەوە مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لەمیانی لێدوانی بۆ میدیاکانی حیزبەکەی رایگەیاند: لەکۆبوونەوەی یه نه که پرۆگرامی حیزب لە لایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە بەکۆی دەنگ پەسەندکرا.
مستەفا چاوڕەش راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی سەبارەت بە کۆنگرەی چوار پەسەندکراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا سبەینێ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا سەردانی شاری هەولێر دەکات بۆ بەشداریکردنی لەکۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.