ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کابینەی عەللاوی بڕیار دەدات
شوبات 24, 2020 12:14 Asia/Tehran
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و شاندی دانووستانکاری ههرێمی کوردستان بۆ بهغدا لە ھەولێر دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی بەشداریکردنی کورد لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەدرێت.
پێشتر دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی باڵای لایەنە سیاسییەکانی ههرێمی کوردستان و شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکات. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەبن، تێیدا دوایین پێشهاتەکان و ئەنجامی کۆبوونەوە و دانوستانەکانی شاندی بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.