پێنتاگۆن پارەی پێشمەرگەو هەسەدە کەم دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377526-پێنتاگۆن_پارەی_پێشمەرگەو_هەسەدە_کەم_دەکاتەوە
لە رەشنووسی پڕۆژەی بودجەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2021 کە ئەم مانگە دەرچووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کەمکردووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 29, 2020 12:16 Asia/Tehran
  • پێنتاگۆن پارەی پێشمەرگەو هەسەدە کەم دەکاتەوە

لە رەشنووسی پڕۆژەی بودجەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2021 کە ئەم مانگە دەرچووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کەمکردووەتەوە.

بڕی هاوکارییەکانی ئەمریکا لە هەریەک لە عێراق و سووریا 350 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، لە کاتێکدا بەرپرسانی کورد لە هەردوو دیوی سنوورەکە دەڵێن داعش لە قۆناغی هەڵسانەوە دایە.

لە پڕۆژەی بودجەی ئهمریکا بو سالی 2020 دا بۆ شەڕی دژی داعش، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا یەک ملیار و 159 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزە عێراقییەکان، پێشمەرگەکانی هه رێم و هێزه کانی هەسەدە تەرخانکردبوو، بەڵام لە پڕۆژەکەی 2021دا بۆ 845 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.  

لە پڕۆژە بودجەی ئەمساڵی ئه مریکا دا 745 ملیۆن دۆلار بۆ راهێنان و پێداویستییەکانی هێزە عێراقییەکان و 200 ملیۆن دۆلار بۆ راهێنان و پێداویستییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و 250 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پاسەوانی سنوور لە سووریا تەرخان کرابوو.  

بەڵام وەک لە رەشنووسەکەدا هاتووە، ساڵی داهاتوو 645 ملیۆن دۆلار بۆ هێزە عێراقییەکان تەرخان دەکرێ، بەشە پارەی هێزی پاسەوانی سنوور لە سووریا کە 250 ملیۆن دۆلار بوو رادەگیرێ و پارەی راهێنان و پێداویستییەکانی هاوبەشەکانی ئەمریکا بۆ هەسەدە بە بڕی 100 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە. بەو پێیە بێ بەشی هاوکاریی هێزەکانی هەسەدە لە رەشنووسی پڕۆژەکەی 2021 لە چاو رەشنووسی پڕۆژەکەی 2020 بە بڕی 350 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

ئەوە سێ ساڵی یەک لە دوای یەکە ئەمریکا بودجەی تەرخانکراو بۆ شەڕی دژی داعش کەمدەکاتەوە.

ساڵی رابردوو، ئەمریکا بەنیاز بوو هێزێک لە شەڕڤانانی هەسەدە بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان تورکیا و کوردستانی سوریا دروست بکات، بەڵام هێرشی ساڵی رابردووی تورکیا بۆ سەر رۆژاوای سوریا، ئەو پلانەی راگرت.