سکرتێرو جێگرو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377535-سکرتێرو_جێگرو_بڕیارده_ری_ئه_نجومه_نی_سه_رکردایه_تی_هه_ڵبژێران
له‌میانەی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، سکرتێرو جێگرو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ڵبژێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 29, 2020 14:48 Asia/Tehran
  • سکرتێرو جێگرو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێران

له‌میانەی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، سکرتێرو جێگرو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ڵبژێران.

به‌پێی زانیارییه‌کانی PUKmedia له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیدا که‌ به‌سه‌رپه‌رشتی هاوسه‌رۆکه‌کانی یه‌کێتی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر یه‌ک له‌ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌سکرتێری ئه‌نجومه‌ن و مسته‌فا چاڵاوی به‌جێگری سکرتێرو تابان عه‌بدوڵڵا به‌ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ڵبژێران.

پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ له‌که‌شێکی دیموکراسی و ئازاددا ئه‌نجامدراو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی سکرتێرو جێگرو بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان هه‌ڵبژارد.