پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر پەرەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوریەکان لەگەڵ ئۆردۆن
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پاش دیدار لەگەڵ شای ئۆردۆن، جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییە ئابوریی وبازرگانیەکانی نێوان هەرێم وئۆردۆن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ یەکشەممە ۱ی ئاداری ۲۰۲۰ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن لە کۆشکی بەسمان پێشوازیی لێکرا.لە کۆبوونەوەکەدا کە جێنشینی ئوردن شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵا و سەرۆک وەزیرانی ئوردن عومەر ئەلرەزاز ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا شا عەبدوڵڵای دووەم ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندییەکی تایبەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و ئامادەین هاوکاری براکانمان بکەین بە هەر شێوەیێک کە پێویست بێت و خۆشحاڵیشین بە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانمان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادا بێت. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری بازرگانی و بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی ئوردنی لە هەرێمی کوردستاندا کرد و سوپاسی خۆی بۆ پشتگیریی شانشینیی ئوردن دەربڕی و ڕۆڵی شا عەبدوڵڵای لە سەقامگیریی ناوچەکەدا بەرز نرخاند. شاندی یاوەریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.