پەرلەمانتارێکی هەریم: دەیان ملوێن دۆلاری ھاوڵاتیان بە قاچاغچێتی و فێڵی یاسایی دەبردرێ
ئەندامێکی پەرلەمانی هه ریمی کوردستانی ئێراق رایگەیاند، تا بەوردی لێکۆڵینەوە نەکەیت لە خاڵە سنوریەکان، نازانیت چۆن دەیان ملیۆن دۆلاری ھاوڵاتیان بە قاچاغچێتی، کاری کۆمپانیا، فێڵی یاسایی بە ناوی ترانزێت و عەفوی گومرگی بە "فیڕۆدەچێ و دەبردرێ".
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هه ریمی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، "تا بەوردی لێکۆڵینەوە نەکەیت لە خاڵە سنوریەکان، نازانیت چۆن دەیان ملیۆن دۆلاری ھاوڵاتیان بە قاچاغچێتی، کاری کۆمپانیا، فێڵی یاسایی بە ناوی ترانزێت و عەفوی گومرگی بە فیڕۆدەچێت و دەبردرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، شەش مانگ بە بەردەوامی کاریان لەو دۆسیەیەدا کردوە، "بە بەڵگەی دروست ھەمو تاڵانییەکانی خاڵە سنوریەکان سەلمێندرا"، پاشان لە ئاستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کاریان کرد، تاوەکو گەیشتە دەرکردنی ئەم بڕیارە بۆ چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان.
ئەو وتانەی عەلی حەمەساڵح لەکاتێکدایە پەرلەمانی کوردستان بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە دەنگ لەسەر پێشنیازه یاسای بهرهنگاربونهوهى به قاچاغبردنى نهوت و لێدهرهێنراوهکان لە هەرێمی کوردستان دەدات.