نەتەوەیەکگرتووەکان ، پێویسته گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا به‌رده‌وام بن
نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ئێراق رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه ئێراقییه‌کان هه‌ستیاری ره‌وشی نوێی وڵاته‌که‌یان به هه‌ند وه‌ربگرن و هۆشداریشی دا له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعش.
جینین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له وتارێکدا له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پلاسخارت رایگەیاند، دوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو، محه‌مه‌د عه‌للاوی نه‌یتوانی پشتیوانی لایه‌نه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت و پاشه‌کشه‌ی کرد.
نوێنەرى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختیکردەوە، هۆکارى شکستى عەلاوى لە دروستکردنى کابینەکەى ئه‌مه‌ش به هۆی ناکۆکی نێوان لایه‌نه‌کانه‌وه بوو.
ناوبراو روونیکردەوە، به‌رده‌وامی کارکردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بێت له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعش.
نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق سەبارەت کێشەکانى هەرێم و بەغداش ئەوەى خستەڕوو، له ماوه‌ی رابردوو، هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه پێویسته گفتوگۆکان به‌رده‌وام بن.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، سێ ملیۆن منداڵ و گەنجی عێراق پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە و بەهاوکاری کۆریای باشور ئاو و پێداویستی تەندروستی بۆ منداڵانی عێراق دابیندەکرێت.