بوردمانی یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێر لە لایەن تورکیاوە
ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە دەستی داوەتە بوردمانی ناوچە ئاوادانەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێری کردووەتە ئامانج .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس بوردمانەکان و پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەرتەشی تورکیا دژی ناوچە ئاوادانەکانی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە و ماڵپەرڕی هەواڵیی ڕۆژ نیوز ڕاپۆڕتی دا کە لە دوایین بابەتدا گوندی دایلان لە ناوچەی برادۆست لە اپرێزگای هەولێریان بە توندی لە لایەن فڕۆکەیکی ئەرتەشی تورکیا بوردمان کراوە . بە پێی ئەو هەواڵە شەوی ڕابردوو ئەو پەلامار ئەنجام دراوە و تا کاژێرێکیش درێژەی دەبێت و دەبێتە هۆی خەساری دارایی و ماڵی لە ناڵەکان و زەویەکانی کشت و کاڵ . ئەوە لە حاڵێکدایە کە شاروومەندانی سیڤیلی هەرێم لەو گوندە دانیشتوون و هەفتەی ڕابردوو پەلاماری ئاسمانی ئەرتەشی تورمکیا بۆ دایلات بووە هۆی بریندار بوونی یل منداڵی دوازدە ساڵان