بۆردومان کرانی یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێر لە لایەن سوپای تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377889-بۆردومان_کرانی_یەکێک_لە_گوندەکانی_پارێزگای_هەولێر_لە_لایەن_سوپای_تورکیاوە
سوپای تورکیا دیسان دەستی کردەوە بۆردومان کردنی ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمجارە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێری کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2020 05:22 Asia/Tehran
  • بۆردومان کرانی یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێر لە لایەن سوپای تورکیاوە

سوپای تورکیا دیسان دەستی کردەوە بۆردومان کردنی ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمجارە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێری کردە ئامانج.

بۆردومان و پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی سوپای تورکیا، دژ بە ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە و دوایین جار گوندی "دایلان" سەر بە دەڤەری برادۆست هەڵکەوتوو لە پاریزگای هەولێر بە توندی لە لایەن کۆپتەرێکی سوپای تورکیاوە بۆردومان کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو پەلامارە شەوی ڕابردوو ئەنجام دراوە و  کاتژمێرێکی خایاندووە و زەبر و زیانێکی قورسی مادی لە ماڵ و باڵاخانەکان و زەوی و زاری  کشت و کاڵی خەڵک داوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە شاروومەندانی ئاسایی هەرێم لەو گوندەدا دەژین و هەفتەی رابردوویش پەلاماری ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر دایلان بووە هۆی بریندار بوونی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ. دانیشتووانی ئەو گوندە بە هۆی ئەو بۆردومانانەوە ناچار بە بەجێ هێشتنی ماڵ و زێدی خۆیان  و چۆڵ کردنی گوندەکەیان بوونە. ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا سەدان گوندی هەرێمی کوردستان لەبەر توندتر بوونەوەی پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا چۆڵ کراون و کەسیان تێدا نەماوە و دەیان شاروومەندی ئاساییش گیانیان لە دەس داوە و یان بریندار بوونە.