جووتیار عادل: دابه‌شکردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، دابه‌شکردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت و حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه ژماره‌یه‌ک بڕیاری خۆپارێزی ده‌رکردووه. داواشی له هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت کرد، پابه‌ندی رێنماییه‌کانی خۆپارێزی بن.
له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا، جووتیار عادل وتیشی: سیاسەتی حکومەت دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیانه و داوای له کەناڵەکانی راگەیاندن کرد، هاوکار بن و هەر دەزگایەکیش سەرپێچی بکات، رووبەڕووی یاسایان دەکەینەوه.
گوته‌بێژی حکومه‌ت دیسان داوای له هاووڵاتیان کرد ئەوانەی گومانیان له تووشبوون بەو ڤایرۆسه هەیه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و بنەماڵه و هاووڵاتیان، خۆیان به نزیکترین بنکەی تەندروستی بناسێنن و هەرکەسیش ئەم رێکاره جێبەجێ نەکات، ناچارین خۆمان رادەستی بنکه تەندروستییەکانیان بکەین.
له باره‌ی خۆپارێزی له کەرتی تایبەتدا، جووتیار عادل روونیکرده‌وه، ئەوانیش بەشێکن له پرۆسەی ئیداری و داوا لەوانیش دەکەین پابەند بن به رێنماییه تەندروستییەکانی حکومەت.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆنفرانسه میدیاییه‌که‌یدا، جووتیار عادل باسی له ده‌روازه سنوورییه‌کان و رێکاره‌کانی خۆپارێزی کرد و گوتی: له سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران و تورکیا دووباره رێکخستنەوەمان کردووه به جۆرێک کاریگەریی نەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ به شێوەیەکی گشتی، دووباره رێکخستنەوەی هاوردەی کاڵاکان و سووتەمەنی و چارەسەر کراوه به رێکارێک که هیچ بەرکەوتنێکی مرۆیی له سنوورەکان دروست نەبێت ئەمەش چارەسەر کراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییه و گوتی: لەگەڵ حکومەتی عێراق و رێکخراوه پەیوەندیدارەکان له هەوڵی بەردەوام داین.
له کۆتایی کۆنفرانسه میدیاییه‌که‌یدا، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یامێکی ئاراسته‌ی میدیا کرد و گوتی: داوا له دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین، تەنیا پشت به سەرچاوه فەرمییەکان ببەستن و تاکو لێی دڵنیا نەبن هەواڵ بڵاو نەکرێتەوه.