ده‌روازه‌ی گومرگی باشماخ کرایه‌وه
به‌رێوبه‌ری گومرگی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ڕایگه‌یاند که له‌ئێستادا ده‌روازه‌ی گومرگی باشماخ کراوه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ وه‌زیری دارایی سه‌ردانی ده‌روازه‌ی گومرگی باشماخی کرد‌و بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی داخرا.
ئه‌مرۆ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی ده‌روازه‌ی گومرگی باشماخی سنوری هه‌رێمی کوردستان و ئێرانی کرد. به‌هۆی چه‌ند سه‌رپێچییه‌ک که پێیوابوو دژی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی بڕیاریدا ده‌روازه‌که دابخرێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که تێکه‌ڵی هه‌یه له‌نێوان شۆفێرانی هه‌ردوو دیوی سنوره‌که ده‌بێ رێکخستنێک لە ئارادا بێت و پابه‌ندبن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌رێوبه‌ری گومرگی هه‌رێمی کوردستانیش تایبه‌ت به‌و گیروگرفتانه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر سنوری باشماخ وتی: کاره‌کانی ده‌روازه‌که به‌پێی رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مرۆ رێنمایی نوێمان دا به‌کارمه‌ندانی گومرگه‌که پێمانووتن بڕیاری پێویست بدەن به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی پابه‌ند نابن به‌رێنماییه‌کانه‌وه‌و خۆپارێزییه‌کی ته‌واو بکرێت".
هه‌روه‌ها وتی"مه‌رزه‌که له‌ئێستادا ده‌روازه‌که‌ی کراوه‌یه، ئێستا ئاگاداریان کردین که سه‌رجه‌م ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیر پێیان درا جێ به‌جێی ده‌کرێت و ئێمه‌ش رێگامان دا ده‌روازه‌که بکرێته‌وه".