ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە ناکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i378168-ساڵیادی_کیمیاباران_کردنی_هەڵەبجە_ناکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفال کراوانی ھەڵەبجە، ئەمساڵ مەڕاسیمی یادی 16 / 3 ناکرێتەوە و لەمبارەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2020 12:15 Asia/Tehran
  • ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە ناکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفال کراوانی ھەڵەبجە، ئەمساڵ مەڕاسیمی یادی 16 / 3 ناکرێتەوە و لەمبارەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا "کامەران موستەفا" بەڕێوبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە وتی: ئەمساڵ یادی مەرگەساتی هەڵەبجە بەهۆی دۆخی هاتووە پێشی نەخۆشی  ڤایرۆسی کرۆناوە ناکرێتەوە، کەپێشتر پلانی یادەکە داڕێژرابوو، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەشێوەیەکی جیاواز یادەکە بەرزڕابگرێت، کە لە بەیاننامەی دوێنیماندا ئاماژەما پێکردووە.

وتیشی: لەئێستادا دۆخەکە وا دەخوازێت،  ڕێگە بەهیچ گردبوونەوە و شوێنی کۆبوونوەی خەڵکی بەهۆی نەخۆشیەکەوە نادرێت، بۆیە بڕیارماندا پابەندی بڕیارەکانی حکومەت لەمبارەوە بین ولەگەڵ ئەوەشدا، لە داواکاریی مافی کەسوکاری قوربانیان و شەهیدانی شارەکە و سنوورەکە لە حکومەت بەردەوام دەبین.

لای خۆشییەوە "سەرخێڵ غەفار" بەڕێوبەری مۆنیمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە هەر لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمساڵ هیچ جۆرت مەڕاسیمێک لە مونێمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بەهۆی دۆخی نەخوازراوی نەخۆشی وپەتای کڕۆناوە ئەنجامنادەین و لەڕۆژانی داهاتووشدا ئێمە دەرگای مۆنیمێنت دادەخەین و بەداوای لێبوردنەوە کەناتوانین پێشوازی لەکەسوکاری شەهیدان و میوانان بەهۆی دۆخە ناسەقامە تەندروستێکەوە بکەین.