نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا به فەرمی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد
ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا به‌فەرمی کاره‌کانی ده‌ستپێکردو پێشوازی له‌و که‌سانه ده‌کات که توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، یان گومانی توشبوونیان لێده‌کرێت و پێویسته جیابکرێنه‌وه و پشکنیان بۆ بکرێت.
د. چالاک قه‌شانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی سه‌ربه ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به ره‌سمی نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا بۆ پارێزبه‌ندی ته‌ندروستی و توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد، که ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا به هه‌وڵی ژماره‌یه‌ک خێرخوازی شاری سلێمانی دروستکراو له ئێستادا نه‌خۆشخانه‌که به سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانییه‌وه ئاماده‌یه بۆ پێشوازی له نه‌خۆشی کۆرۆناو ئه‌وانه‌شی که گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێده‌کرێت، له‌م نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌توانرێت پشکنینی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ بکرێت، ئه‌گه‌ر توشبووبن هه‌رله نه‌خۆشخانه‌که چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ ده‌کرێت.
نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا له‌لایه‌ن ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه به هاوکاری ژمارهیهیک سه‌رمایه‌داری شاری سلێمانی له‌ماوه‌ی ته‌نها 10 رۆژدا دروستکرا، که نه‌خۆشخانه‌یه‌کی 65 قهرهوێڵهیهو تایبه‌ته به چاره‌کردنی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.