پاڵپشتی کوردو سوننە لەعەدنان زورفی پەیوەستە بەهەڵوێستی زۆرینەی لایەنە شیعەکانی ئێراق
پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت: پاڵپشتیکردنی باڵە کوردی و سونیەکان لە عەدنان زورفی سەرۆک وەزیری راسپێردراو پەیوەستە بەوەی کە زۆرینەی لایەنە شیعییەکان پاڵپشتی لە ناوبراو بکەن.
ئەحمەد حاجی ڕەشید لەلێدوانیکدا دەشڵێت: عەدنان زورفی پێویستی بەوە هەیە لەلایەن زۆرینەی هێزە شیعییەکانەوە پشتیوانی بکرێت، لەبەر ئەوەی ناکرێت سوننەکان پشتیوانی زورفی بکەن بێئەوەی لەلایەن هێزە شیعییەکانەوە پشتیوانی لێبکرێت.
باسی لەوەش کردووە، کە سوننەکان بەتایبەتی کوتلەکەی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەپەیوەندییەکانیدا لەگەڵ هاوپەیمانی بینا زیادەڕەوی ناکات، هەرچی کوردە بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان مامەڵە لەگەڵ زۆرینەی پێکهاتەی شیعە و زۆرینەی پێکهاتەی سووننە دەکات.
پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە ئەگەر هات و عەدنان زورفی شکستیهێنا لە تێپەڕاندنی کابینەکەی لەپەرلەماندا ، ئەوە لایەنگرانی ئەو دژایەتی هەر پاڵێوراوێک دەکەن کە لەلایەن تیمە بەرهەڵستکارەکەوە کاندید دەکرێت.هەروەها دەڵێت: شیعەکان بەرپرسیاری ئەو شکستە لە ئەستۆ دەگرن .