ناس کرانی ١٠ نمونەی تازەی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بە ناس کرانی ١٠ نومنەی تازەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی توشبووان لە ھەرێمی کوردستان گەییشتووەتە ١١٣ کەس.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە، توشبووانی تازە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان داگری چوار کەس لە ھەولێر، یەک کەس لە سلێمانی و ٥ ئەندامی بنەماڵەیەکیش لە دھۆک.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستی و دەرمانی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا باسی ئەوەش کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٤٧٧ تاقیکردنەوەی کۆرۆناڤایرۆس لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامی گرتووە و لە تێکڕای ٥ ھەزارو ١٤٤ مەسی کەرەنتینە کراو سێ ھەزارو ٣٤٩ کەس لە پاش تێپەڕ کردنی ماوەی کەرەنتینەو دڵنیا بوون لە تەندروستییان ڕزگاریان ھاتووەو ھەزارو ٦٥١ کەسیش ھێشتا لە کەرەنتینەدان.
بە گوێرەی ھەواڵێکی دیکە، سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستی و دەرمان لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، ١٢ کەسی دیکە لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
سەباح ھەورامی ڕایگەیاندووە، ١٢ کەسی دیکە لە نەخۆشانی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی لەپاش تێپەڕ کردنی خولی چارەسەری لە نەخۆشخانە چاک بوونەتەوەو ئەمشەو دەگەڕێنەوە بۆ ماڵ.
دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشگرتن بە بڵاو بوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا وێڕای کەرەنتینە کردنی تۆکمەوتەواوی شارەکان و قەدەغەی ھاتوچۆ، ٥ ھەزارو پەنجا کەس لە شارومەندانی خۆشی کەرەنتینە کردووە کە لە ئێستادا ھەزارو ٧٢٦ کەسیان ھێشتا لە کەرەنتینەدا ماونەتەوە.