مه‌سرور بارزانی: بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379167-مه_سرور_بارزانی_بەھۆی_پیێشلکارییەکان_و_بەرزبوونەوەی_ژمارەی_تووشبووان_قەدەغەی_ھاتوچۆ_درێژکراوەتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2020 12:07 Asia/Tehran
  • مه‌سرور بارزانی: بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی پیێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکراوەتەوە.

 

له‌ دوو تویتی جیاوازدا له‌ هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نووسیویەتی: "ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ 48 کاتژمێر درێژکرایەوە".

دووپاتیشی کردووه‌ته‌وه‌، ھەرچەند زەحمەتە، بەڵام بەھۆی پێشلکارییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا ئەم بڕیارە دراوە.

جه‌ختیشی کردووه‌ته‌وه‌، "ھەموومان لەم شەڕەدا پێکەوەین و پابەندبوونی ئێوەش گرنگە. پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە".

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: "کوردستانیان نامۆ نین بە رووبەڕووبوونەوەی دۆخی سەخت، ئێستاش ھەموومان به‌یه‌که‌وه‌ دەتوانین ژیانی ھەرچی زیاتر لە ھاووڵاتیان رزگار بکەین و تووشبووانیش خێراتر چاک ببنەوە، ئەم شەڕەش لە دژی کۆرۆنا ببەینەوە".