لە هەولێر ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379170-لە_هەولێر_١٨_حاڵەتی_نوێی_تووشبوون_بەڤایرۆسی_کۆرۆنای_نوێ_تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەولێر، ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2020 13:04 Asia/Tehran
  • لە هەولێر ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەولێر، ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، 18 تووشبووی نوێ COVID-19  لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن.

هەروەها رایگەیاندووە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزان-ن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، کۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەکەی گەڕەکی کارێزان بووە 32 تووشبوو.