کازمی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379467-کازمی_سەردانی_هەرێمی_کوردستان_دەکات
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، کورد و لایەنەکانی دیکەی عیراق پشتگیری لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2020 04:33 Asia/Tehran
  • کازمی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، کورد و لایەنەکانی دیکەی عیراق پشتگیری لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق دەکەن.

دوای کشانەوەی عەدنان زورفی، موستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێدراو بۆ کابینەی حکومەتی عیراق دەبێت لەماوەی مانگێکدا کابینەکەی پێک بهێنێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، پشتیوانی لە کاندیدی نوێی سەرۆک وەزیران دەکەین، بەرپرسانی هەرێمیش پەیوەندییان پێوە کردووە و کەسێکە بۆ ئەم قۆناغە گونجاوە، دەتوانێت ئێراق لەم دۆخە دەرباز بکات و پەیوەندییشی لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان باشە.

وتیشی”کازمی مانگێکی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ دروست بکات و هەموو لایەنەکانیش پشتگیری دەکەن، بۆیە دەتوانێت لە ماوەی یەک مانگدا حکومەتی نوێ پێکبهێنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کازمی بەڵێنی داوە کێشەکانی لەگەڵ کورد چارەسەر بکات و لەگەڵ هەرێمیش گفتوگۆ دەکات و چاوەڕێ دەکرێت سەردانی هەرێمیش بکات.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشی کرد، ئەوەی لای ئێمە گرنگە، ئەوەیە کە کازمی پابەندی دەستوور بێت، هەموو شیعەکان لەسەری کۆک بن، بەرنامەی گونجاو بێت و مافەکانی گەلی کورد دابین بکات.