گیرۆدە و تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبۆوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379496-گیرۆدە_و_تووشبوویەکی_دیکەی_کۆرۆنا_لە_سلێمانی_چاکبۆوە
تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند.ئەمڕۆ سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبووەوە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2020 14:23 Asia/Tehran
  • گیرۆدە و تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبۆوە

تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند.ئەمڕۆ سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبووەوە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵێ.

ڕوونیشیکردەوە کە کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە 96 کەس.بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەەندیخانیش ئاشکرای دەکات، کە 61 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان دووبارە کراونەتەوە و هەموویان نێگەتیڤ بوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری دەربەندیخان ٦١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووبارە کرایەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرکەوتەی نزیکی تووشبووکانی پێشوو بوون.

ڕاشیگەیاندووە، خۆشبەختانە سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون و دەرکەوتووە کەسیان ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین .

تەندروستی دەربەندیخان دەشڵێت: “لە ئێستادا تەنها هەشت توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دەربەندیخان ماون”.