حەوت تووشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379540-حەوت_تووشبووی_کۆرۆنا_لە_هەڵەبجە_چاکبوونەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەو پارێزگایە حەوت کەس لە تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس چاکبوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2020 12:17 Asia/Tehran
  • حەوت تووشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەو پارێزگایە حەوت کەس لە تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس چاکبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ حەوت کەس لە نەخۆشانی تووشبوو بەکۆرۆناڤایرۆس پاش چاکبوونەوە گەڕاونەوە ماڵەکانی خۆیان.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان٣٣٠ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە کە١٥٦یان چاکبوونەوەو چواریشان گیانیان لەدەست داوە.