تەندروستی چەمچەماڵ: 6 تووشبووی دیی پەتای کۆرۆنا چاکبوونەوە
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد: 6 تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان گەڕانەوە ماڵەوە.
د. فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: دوای مانەوەیان دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشک و کارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی ئاسودەی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ئەمشەو 6 شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا تەنها 4 تووشبوو لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و تەندروستی ئەوانیش جێگیرە و لەژێر چاودێریدان.
له لایی دیکه وه تەندروستی هەرێم تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان کرا .
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.