وەزیری نەوت: دەبێ هەرێمیش بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379644-وەزیری_نەوت_دەبێ_هەرێمیش_بەرهەمهێنانی_نەوت_کەم_بکاتەوە
بە پێی رێککەوتنەکەی ئۆپیک دەبێت عیراق لەسەرەتای مانگی ئایاری داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە و وەزیری نەوتیش دەڵێت: “بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە”.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2020 11:38 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوت: دەبێ هەرێمیش بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکاتەوە

بە پێی رێککەوتنەکەی ئۆپیک دەبێت عیراق لەسەرەتای مانگی ئایاری داهاتووەوە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە و وەزیری نەوتیش دەڵێت: “بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە”.


سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاند لە یەکی ئایارەوە عیراق بە ڕێژەی 22.8% بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکاتەوە.

وتیشی: “داهات لە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت گرنگترە و کەمکردنەوەی بڕەکەشی لەسەر بنەمی دیراسەکردن هات بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرزبێتەوە”، ئەوەشی خستەڕوو کە “زیاکردنی بەرهەمهێنان لەگەڵ دابەزینی نرخدا هیچ سوودی نییە، بەوەش هەموولایەک زیان دەکەن”.

سامر غەزبان ڕوونیشیکردەوە کە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت هەرێمی کوردستان دەگرێـەوە و ڕاشیگەیاند پشکی عیراق لە بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیکدا ئەوەش دەگرێتەوە کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پەیوەندییان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبووە لەسەر ئەو پرسە و لەو بڕوایەدابوو کە لەم ڕۆژانەدا وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.