فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا بۆردومانى کەمپى مەخمووریان کرد
نیسان 15, 2020 14:13 Asia/Tehran
فرۆکە جەنگیەکانى تورکیا بۆردومانى کەمپى مەخموریان کردو کوژراو و برینداریش هەیە.
دوانیوڕۆى ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانى کەمپى مەخموریان کردوە کە هاوڵاتیانی ئاوارەى کورد تێدا نیشتەجێن.
بەهۆى بۆردومانەکەوە کوژراو و بریندار هەیە، بەڵام تائێستا زانیاری نییە ژمارەیى زیانەگیانییەکان چەند بووە.
بۆردومانەکە لە دەوروبەرى کەمپەکە بووەو ترس و دڵەڕاوکێی زۆریشى لاى دانیشتوانى کەمپەکە دروست کردوە.